بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلەیەوم، ڕێزان شێخ دلێر وتی: لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق گفتوگۆگەلێک سەبارەت بە درێژ کردنەوەی خولی سەرۆک کۆماری بەرهەم ساڵح و خولی سەرۆک وەزیریی مستەفا کازمی ئەنجام دراوە، بەڵام ئەنجامی ئەو گفتوگۆگەلە هێشتا ڕانەگەیێندراوە.
شێخ دلێر بە هێنانە ئارای ئەو پرسیارە کە ئەگەر بڕیارە خولی سەرۆکایەتی سێ دەسەڵاتەکە لە عێراق درێژە بکرێتەوە، ئەی چی گۆڕاوە لە دوای بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە؟، زیادی کرد: بە پێێ قەیرانی سیاسی ئێستا لە عێراق بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی دووبارە باشترین بژاردەیە.
Your Comment